بارزانى: ته‌نيا ئاڵاى كوردستان له شنگال هه‌ڵده‌كرێ
هه‌وڵ بۆ به پارێزگه بوونى شنگال ده‌ده‌ين
K24 – ھەولێر
له دواى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى قه‌زاى شنگال، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه رزگاركردنه‌وه‌ى شینگال له داهاتوودا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئازادكردنى مووسڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى (13.11.2015) مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له قه‌زاى شنگال، گوتى: "سوپاسى پێشمه‌رگه ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆ رۆژێكى مێژوویى بوو، داستانێكى قاره‌مانانه له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان تۆماركرا، هه‌ر لێره‌وه له شنگالدا، مزگێنى رزگاركردنى شنگال به گه‌لى كوردستان راده‌گه‌یه‌نم و پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ى شه‌هیدانیش ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تى خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان".
گوتیشى: "ئه‌و داستانه هاته تۆماركردن، به خوێنى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، خواى گه‌وره به به‌هشتیان شاد بكات، ئه‌وانه‌شى كه بریندار بوون، هیواى زوو چاك بوونه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئێمه به‌ڵێنماندا به‌ڵێنه‌كه‌مان به جێ بگه‌یه‌نین، به‌تایبه‌تى بۆ خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان سه‌لماندمان كه كوردستان پشت و په‌ناى ئه‌وانه، ئه‌وان به‌ته‌نیا نینه، سه‌لمێندراش كه ئێزدى به‌شێكى ره‌سه‌نن له گه‌لى كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ر تاكیكى ئێزدى ده‌بێ سه‌رى خۆى بڵند بكات و باوه‌ڕى به‌خۆى هه‌بیت، هه‌ر كچێكى ئێزدیش ده‌نگى خۆى بڵند بكات كه كچى كوردانم، هێماى شه‌ڕه‌ف و به‌رخودانم".
روونیشى كرده‌وه: "تۆڵه‌ى ئه‌وان به سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه هاته ئاراوه، تۆڵه‌یه‌كى مه‌ردایه‌تى بۆ خوشك برا ئێزدییه‌كان تۆماركرا".
گوتیشى: "به‌پێویستى ده‌زانم سوپاسییه‌كى گه‌رمى ئه‌مه‌ریكا بكه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانى پێشمه‌رگه‌ى كردوو هه‌روه‌ها سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیش ده‌كه‌م، پشتوانى ئه‌وان زۆر كاریگه‌ر بوو".
راشیگه‌یاند كه رزگاركردنى شنگال كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر ئازادكردنى مووسڵ و ده‌بێت ئه‌مه ده‌رسێك بێت بۆ داعش كه جارێكى دیكه زوڵم له‌گه‌لى كورد نه‌كه‌ن.
بارزانى گوتیشى: "شه‌ڕى داعش شه‌ڕى هه‌موو لایه‌كه ته‌نیا شه‌ڕى ئێمه نییه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هاوكار بێت بۆ له‌ناوبردنى داعش ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕى دژ به‌داعش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا قسه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شنگال ببێته پارێزگایه‌ك و گوتیشى: "ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگ بوو سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگال بوو و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین و داوا له‌سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كان ده‌كه‌ین كه شنگال ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه".
له درێژه‌ى قسه‌كانیشدا بارزانى گوتى: "جگه له ئاڵاى كوردستانیش نابێ هیچ ئاڵایه‌كى دیكه له نیو شنگال هه‌ڵبكرێ و ئه‌وانه‌ى هاوكارى داعشیشیان كردووه یاخود رۆڵیان هه‌بووه، چاره‌نووسیان وه‌كوو چاره‌نووسى داعش ده‌بێت".
شه‌نگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ستى پێكرد، ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانه‌ى سایلۆى شنگال هه‌لبكرێ.