چه‌ند فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى كۆده‌بنه‌وه
بۆ تۆكمه‌كردنى رێككهوتننهكهى دوزخورماتووه.
K24 – ھەولێر
چه‌ند فه‌رمانده‌يه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى رێككه‌وتننامه‌كه‌ى دوزخورماتوو، كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
په‌يامنێرى (K24) له گه‌رميان رايده‌گه‌ينێ كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌نێوان چه‌ند فه‌رمانده‌يه‌كى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌تايبه‌تى فه‌رمانده‌كانى يه‌كێتى له‌وانه شێخ جه‌عفه‌ر فه‌رماده‌ى هێزه‌كانى 70، محموود سه‌نگاوى، فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گه‌رمه سێر، عه‌دنان حه‌مه‌ى مينا، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له قه‌زاى كفرى، له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ر به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كۆبوونه‌وه.
راشيگه‌ياند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌يان بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له قه‌زاى دوزخورماتوو كردوويانه ببێته رێككه‌وتنێكى تۆكمه و كارى پێ بكرێت وه‌ك رۆژانى پێشوو نه‌بێت كه كاتژمێرێك بخايهنێ و دووباره بشكێته‌وه".
گوتيشى: "ئه‌و رێگه‌يه‌ى كه له دوزخورماتوو به‌ره‌و به‌غدا ده‌ڕوات، له‌رۆژانى رابردوو چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌يان هاووڵاتى كورديان رفاندووه، هه‌ندێكيان چاره‌نووسيان نادياره، هه‌نديكيشيان كهسوكارهكانيان ناوه‌كانيان داوه‌ته لايه‌نه كوردييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ديلهكانى حه‌شدى شه‌عبى بگۆڕدرێنه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "رێگه‌ى ئيمام وه‌يس هه‌يه كه له‌خانه‌قينه‌وه ده‌چێته به‌عقوبه و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا ده‌چێت ئه‌و رێگهيهيش شوفێرانى كورد رووبه‌ڕى مه‌ترسى بوونه‌وه و ئازار ده‌دران، ئه‌مه‌ش وايكرد دۆخه‌كه بۆ هاووڵاتيانيان زۆر مه‌ترسى داربێت، ده‌زگاكانى حكومى هۆشداريان دا كه هاووڵاتيان ئه‌گه‌ر بۆ كارێكى زۆر پێوست نه‌بيت سه‌ردانى به‌غدا نه‌كه‌ن ياخود ئه‌گه‌ر سهردانيش ده‌كه‌ن به فرۆكه بيكه‌ن، چونكه ئه‌و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه له‌و رێگايهن به‌رپرسێكى راسته‌قينه نييه كه به‌قسه‌ى بكه‌ن، چونكه ده‌يان گروپن وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ى سه‌در، خوراسان، به‌در..هتد".
رۆژى (12.11.205) ژمارەیەک چەکدارى حەشدى شەعبى بە ئۆتۆمبێل بە بازگەیەکى هێزى پێشمەرگەدا تێپەڕیوون و سەربارى ئەوەى رانەوەستان تەقەیان لە پێشمەرگەکان کردووە و پێشمەرگەیەک بریندار بوو، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان په‌لامارى دوكانى خه‌ڵكى سڤيلى كوردى ئه‌و ناوچه‌يه‌ياندا و سووتانديان، به‌مه‌ش هاووڵاتيانى كورد و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى توڕه‌كرد و لێان هاته‌نه ده‌ست و بووه هۆى دروست بوونى شه‌ڕ له‌نێوانيان.
رۆژى شەممە (14.11.2015) نوێنەرانی كورد و شیعە لە شاری خورماتوو، كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە كۆتايی بە ئاڵۆزییەكان و كێشەكانی نێوانیان بێنن و كار بۆ ئارامكردنەوەی بارودخی شارەكە بكەن، بەڵام ئەمڕۆ ھێزەكانی حەشدی شەعبی جارێكی دیكە ھێرشیان كردە سەر كوردەكان و دوو كەسیان شەھید كردن.