دواين زانيارى سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منيى نسێبين
هێشتا هاووڵاتييانى كوردى دانيشتووى شاره‌كه، دڵنيا نيين له ئاساييبوونه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه.
K24 – ماردين:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى نسێبينى سه‌ر به ماردين، رايگه‌ياند، هێشتا هاووڵاتييانى كوردى دانيشتووى شاره‌كه، دڵنيا نيين له ئاساييبوونه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه و مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه جارێكى ديكه هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر شاره‌كه‌ياندا بسه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، له شارۆچكه‌ى نسێبينى سه‌ر به شارى ماردين، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منيى ناوچه‌كه بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتو چۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له 13ى ئه‌م مانگه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و شارۆچكه‌يه‌دا سه‌پاندبووى. هاوكات هێزه ئه‌منييه‌كان له شارۆچكه‌ى دێريكى سه‌ر به ماردين، هاتوچۆى هاووڵاتيانيان قه‌ده‌غه‌كرد.
له ماوه‌ى نزيكه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، به فيشه‌كى هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا، 9 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و 20 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵى كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆدا، په‌يامنێرى كوردستان 24 له نسێبينه‌وه سديق ئه‌ره‌ن، ورده‌كارى زياترى خسته‌ڕوو.