نێچيرڤان بارزانى: ده‌مانه‌وێت واده‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى به‌غدا ديار بكه‌ين
نێچیرڤانی بارزانی، له وه‌ڵامی پرسيارى په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان گرنگه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤانی بارزانی، له وه‌ڵامی پرسيارى په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی و سیاسی گرنگه.
گوتيشى: "سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوولا كارێكی ئاساییه و له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كدى نزیك ببینه‌وه".
ئاشكراشيكرد، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت واده‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى به‌غدا ديار بكه‌ن و گوتى: "له ئێستادا سه‌رقاڵی دانانی واده‌یه‌كین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆببینه‌وه".
نێچیرڤانی بارزانی، كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گوتى: "كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌یه‌كی باش بوو و ئه‌و كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ينه رێككه‌وتن".
له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگالیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخی خراپی ئابووریدایه، به‌ڵام به‌مزووانه به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تیمێك بۆ سه‌رژمێری زیانه‌كانی ناوچه‌كه ره‌وانه ده‌كه‌ن".
نێچيرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ به جینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شنگال و و گوتى: "له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین و داوای یارمه‌تیش له وڵاتان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگالدا بكه‌ن".
ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى: