بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شت دوای منداڵبوون ئه‌م ده هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكه
ئه‌و شته‌ی له‌دوای منداڵبوون، دایكان نیگه‌ران ده‌كات، دابه‌زینی كێشی لهشییانه، به‌رده‌وامیش بیر له دابه‌زینی كێشی له‌شییان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌و شته‌ی له‌دوای منداڵبوون، دایكان نیگه‌ران ده‌كات، دابه‌زینی كێشی لهشییانه، به‌رده‌وامیش بیر له دابه‌زینی كێشی له‌شییان ده‌كه‌نه‌وه، باشترین رێگاش بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی كێشی له‌شت كهمبكهیهوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی بۆ كۆرپه‌له هه‌بێت، ئه‌م ده هه‌نگاوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: په‌له نه‌كردن له دابه‌زاندنی كێشی له‌ش راسته‌وخۆ له‌دوای منداڵبوون، پێویسته ده‌رفه‌تێك به له‌ش بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی دایكه‌كه به ته‌واوه‌تی بێته‌وه سه‌ره‌خۆ و به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ست به هیچ ئازارێك نه‌كات.
دووه‌م: یه‌كێك له‌و ئامۆژگارییه هه‌ڵانه‌ی كه له‌دوای منداڵبوون دایكان ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌یه كه خواردنێكی زۆر ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شیری سروشتییان زیادبێت، پێویسته دایكان راسته‌وخۆ له دوایی منداڵبوون ئاگاداری ئه‌و خاڵه‌بن و پابه‌ندی سیسته‌مێكی خۆراكی رێك‌وپێك بن و زیاتر له‌و رێژه‌ی خواردن نه‌خۆش كه بۆ له‌ش و زیادبوونی شیر پێویسته.
سێیه‌م: زۆر پابه‌ندی دانیشتن مه‌به له‌ماڵه‌وه، وه‌رزشی پیاده‌ڕۆیی بكه و چێر له هه‌وای ئازاد و پاك وه‌ربگره.
چواره‌م: واز له‌خواردنی خێرا بێنه له دوای منداڵبوون، هه‌ر جارێك شیرپێدان به منداڵ 500 یه‌كه‌ی كالۆری ده‌سووتێت، پێویست ناكات دایكان زۆر له‌و رێژه‌یه زیاتر بخۆن.
پێنجه‌م: خۆت له‌و خۆراكانه به‌دوو بگره كه له‌ناو فریزه‌ر و به‌فرگره‌كان ده‌پارێزرێت، ئه‌گه‌ر بۆ چاودێری منداڵه ساواكهشت زۆر له ماڵه‌وه مایته‌وه، خواردنێك بخۆ كه خۆت پێشتر ئاماده‌ت كردووه، به گوێره‌ی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و خۆراكانه هه‌ستی تێربوون زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دایكه‌كه هه‌ست به‌تێربوون بكات و خۆراكی پێویست نه‌خوات، له‌و حاڵه‌تانه‌دا پێویسته ماست و كه‌وچكێك هه‌نگوین بخوات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ژه‌مه خۆراكێكی رێك‌وپێك و پێویست، هه‌روه‌ها ده‌كرێ میوه‌ی وشككراوه بخوات، ئه‌گه‌ر میوه‌ی نوێ ده‌ستنه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ر به‌های خۆراكی خۆی هه‌یه و بۆ زیادبوونی شیری دایك گرنگه.
شه‌شه‌م: پشتگوێنه‌خستنی وه‌رزش، باشترین رێگا ئه‌وه‌یه له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی وه‌رزش راهێنان بكه‌ی و به راهێنهرهكت بڵێی كه تۆ له ماوه‌ی دوای منداڵبوونی، بۆ ئه‌وه‌ی جۆره راهێنانێكت بۆ دیاری بكات، تاكو له‌گه‌ڵ توانای له‌شی تۆدا بگونجێت.
حه‌وته‌م: هه‌ركاتێك هه‌ستت كرد برسیته پێویسته خواردن بخۆیت، به‌ڵام به‌بێ زیاده‌ڕۆیی كردن له خواردنه‌كه، به‌لای كه‌مه‌وه پێویسته بزانیت كه یه‌كه‌ی كالۆری ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌خۆی رێژه‌یان چه‌نده.
هه‌شته‌م: خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو، باشترین رێگاش بۆ ئه‌وه‌ی بزانی له‌شت پێویستی به ئاوه، ره‌نگی میزه، هه‌ركاتێك ره‌نگی میز بۆ زه‌ردی تۆخ گۆڕا، دڵنیابه له‌ش پێویسته به‌ئاوه.
نۆیه‌م: گرنگترین ژه‌می خواردن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی كێشی له‌ش هه‌یه، ژه‌می ئێواره‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی دوو ژه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌یانیان و نیوه‌ڕۆیان، خۆراكێكی زۆر كه‌م بخۆ، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش هه‌وڵ مه‌ده له ژه‌می ئێواره‌دا ژه‌مه خۆراكی خێرا بخۆیت.
