به ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی كوشتنی تاهیر ئیلچی ببینه
دوای لێداونێکی بۆ میدیاكان تاھیرئێلچی، سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد لە باکووری کوردستان ئەمڕۆ لە پێكدادانێکی چەكداریدا كوژرا.
K24 – ئامه‌د:
تاهیر ئیلچیی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د، ئه‌مڕۆ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه و له ئه‌نجامی پێكدادانی چه‌كداری نێوان پۆلیس و هێرشكه‌ره‌كان، كوژرا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری توركیا، ئیلچی به گوللـه‌ی چه‌كداره هێرشكه‌ره‌كان كوژراوه و گومانیش ده‌كه‌ن چه‌كداره‌كان په‌كه‌كه بووبن.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه به ئاراسته‌ی شوێنی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ته‌قه‌یان كردووه و پۆلیسی توركیاش رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه دهستپكردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا، كوشتنی ئیلچی شه‌رمه‌زار كرد‌و گوتی: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا كۆتایی له دژی تیرۆر شه‌ڕ بكه‌ین".
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، كه یه‌كێك له په‌یامنێره‌كانی به‌ناوی "عه‌زیز ئه‌سڵان" له رووداوه‌كه برینداربووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئیلچی "به گوللـه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه" كوژراوه.
تاهیر ئیلچی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN Turk" رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و په‌كه‌كه به تیرۆریست نازانێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌شدا دادگای شاری ئامه‌د له 19ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ تیرۆر، سزای 7 مانگ به‌ندكردنی به‌سه‌ر ئیلجیدا سه‌پاند و مافی گهشتكردنیشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێ قه‌ده‌غه‌كرا.