پێنجوێنى: له باكوور شه‌ڕ له شاخه‌وه چووه‌ته ناو شاره‌كان
"ئاڵچى كه‌سێكى كوردپه‌روه‌ر بوو، ئامانج له كوشتنى ترساندنى خه‌ڵك بووه".
K24 –هه‌ولێر:
شرۆڤه‌كار و سياسه‌تمه‌دارى كوردى هاوسۆزى پارتى كرێكارانى كوردستان، محه‌ممه‌د ئه‌مين پێنجوێنى رايگه‌ياند، ميدياى جيهانى باس له‌وه ده‌كه‌ن و شرۆڤه‌كارانيش واى بۆ ده‌چن، كه "تيرۆركردنى تاهير ئاڵچى، پيلان بۆ داڕێژراو بووه".
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24دا، محه‌ممه‌د ئه‌مين پێنجوێنى، گوتيشى: "ئاڵچى كه‌سێكى كوردپه‌روه‌ر بوو، ئامانج له كوشتنى ترساندنى خه‌ڵك بووه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌ردۆغانيش گوتى: "ئه‌وه شتێكى ئاساييه و ئه‌وان خۆ ناڵێن ئێمه كوشتوومانه و پێشتريش هه‌وڵى تيرۆركردنى سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاشيان دا و هه‌موو رۆژێك كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆردومان باشوورى كوردستان ده‌كه‌ن".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وانه‌ى ده‌ستيان چووه‌ته خوێنى ئاڵچى، مه‌به‌ستييان بووه، دۆسييه‌كانى بكوژى ناديار بشارنه‌وه، به‌ڵام رۆژێك دێت، كه‌سێك هه‌ڵبكه‌وێت و ئه‌و دۆسييانه زيندوو بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "په‌كه‌كه پێويستى به ئاڵچى هه‌بوو، چونكه ئه‌و ده‌يتوانى به‌رگرى له په‌كه‌كه بكات له ناوه‌نده ياساييه‌كاندا".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئێستا شه‌ڕ له شاخه‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه و چووه‌ته ناو شاره‌كان و كوشتنى ئاڵچى ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌كى ديكه بۆ درووستبوونى شه‌ڕى زياتر".
ده‌قى وته‌كانى محه‌ممه‌د ئه‌مين پێنجوێنى:

