به ڤیدیۆ جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ستخۆشی له گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه ده‌كات
جۆن سیدنی مه‌ككه‌ین ئه‌ندامی ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رز ده‌نرخێنێت.
K24 - هه‌ولێر:
جۆن سیدنی مه‌ككه‌ین سەرۆكی كۆمسیۆنی بەرگریی ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رز ده‌نرخێنێت.
مه‌ككه‌ین وێڕای به‌رزنرخاندنی قوربانیدانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش، ده‌ستخۆشی له سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییه‌شی لێ‌كردن، كه به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامییاندا.
ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و كه‌موكوڕییه سه‌ربازییانه هاتوونه‌ته هه‌ولێر و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خاته به‌رده‌م حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
قسه‌كانی مه‌ككه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هات، كه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ئێستا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه.
جۆن مه‌ككه‌ین ئاماژه‌ی به رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه وێڕای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ریشی حه‌واندووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، وێڕای به‌رزنرخاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، داواشیكرد بۆ بنبڕكردنی یه‌كجاره‌كی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، پێویسته هاوكاری سه‌ربازی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه بكرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانییان بگه‌نه رێككه‌وتن.
