پارێزگاری کەرکووک: تیرۆریستان دەیانەوێ كه‌لێنێك بخه‌نه‌ نێو كه‌ركووكییه‌كان

لە بارەی كوژرانی سەرۆكی كوتلەی عەرەبیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند تیرۆرستان به‌م كاره‌یان دەیانەوێ ئاژاوه‌ بنینه‌وه ‌و كه‌لێنێك بخه‌نه‌ نێو كه‌ركووكییه‌كان.

K24- كەركووك

لە بارەی كوژرانی سەرۆكی كوتلەی عەرەبیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند تیرۆرستان به‌م كاره‌یان دەیانەوێ ئاژاوه‌ بنینه‌وه ‌و كه‌لێنێك بخه‌نه‌ نێو كه‌ركوكییه‌كان.

دوای ئەوەی دوێنێ محەممەد خەلیل، سەرۆكی كوتلەی عەرەبیی لە پارێزگای كەركووك كوژرا، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو كارەی کرد و رایگەیاند: تیرۆرستان به‌م كاره‌یان به‌نیازن ئاژاوه‌ بنینه‌وه‌ و كه‌لێنێك بخه‌نه‌ نێو كه‌ركوكییه‌كان، به‌ڵام ئێمه‌ متمانه‌ی ته‌واومان به‌ هاوڵاتییان هه‌یه‌ كه‌ زۆر هۆشیارانه‌ و ‌به‌رپرسیارانە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزیی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ پڕ له ‌ئاسته‌نگه‌.

نەجمەدین كەریم دەشڵێ: فه‌رمان دراوه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست بكه‌ن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ و راده‌ست كردنیان به‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ په‌ند بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كه‌سایه‌تی و سمبوله‌كانی شاره‌كه‌ و كه‌ركوكییه‌كان بكه‌نه‌ ئامانج.

پارێزگاری کەرکووک ئاماژەش دەکاتک کە: گەرچی لەم ماوەی دواییدا ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك توانیویانە تا رادەیەكی باش رێگریی لە كردەوەی خۆكوژیی و تەقینەوەكان بكەن، بەڵام تیرۆركردن و كوشتنی كەسایەتی و سیاسییەكان زیادتر بووە.

 

Fly Erbil Advertisment