وێنه‌يه‌كى كۆنى پۆتين ده‌بێته جێى بايه‌خى رووسه‌كان
وێنه‌كه‌ى ببينه و بزانه جانتاى بۆ كێ هه‌ڵگرتووه..
K24 – مۆسكۆ:
كه‌سايه‌تى ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسيا، جێى بايه‌خى هاووڵاتييانى رووسيايه و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى كۆنى ناوبراو باس‌وخواسى زۆرى سه‌باره‌ت به رابردووى پۆتين هێناوه‌ته‌وه به‌رباس.
مێژووى وێنه‌كه بۆ چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ى پۆتين ياريده‌ده‌رى پارێزگارى سان پترسبۆرگ بووه.
له وێنه‌كه‌دا پۆتين له دواوه وه‌ستاوه و جانتاى پارێزگارى هه‌ڵگرتووه.
له مێژووى نوێى رووسيادا، ئه‌وه ساغبووه‌ته‌وه، كه ئه‌و پارێزگاره به هۆى ژههرخواردكردنييهوه كۆتايى به ژيانى هاتووه.
چالاكانى رووس له تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كاته‌ى ئه‌و پارێزگاره مردووه، پۆتين ياريده‌ده‌رى بووه.
باسيشيان له‌وه كردووه، دواى مردنى ئه‌و پارێزگاره ئه‌ستێره‌ى به‌ختى پۆتين ده‌ركه‌وتووه و پله به پله سه‌ركه‌وتووه، تا بووه‌ته سه‌رۆكى وڵات.
