سووريا.. هێزێكى تايبه‌ت به دژه "تيرۆر" داده‌مه‌زرێت
كورد و عه‌ره‌ب و سريان له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر
هێزكى تايبه‌ت له پێكهاته‌كانى (كورد و عه‌ره‌ب و سريان) به‌مه‌به‌ستى پاراستنى گيانى هاووڵاتيان و نه‌هێشتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پلانه‌كانى چه‌كدارانى داعش له سووريا دامه‌زرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى كانونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى ساڵى 2015 ماڵپه‌ڕى "سى ئێن ئێن"، بڵاويكرده‌وه، هێزكى نوێى تايبه‌تى به دژه تيرۆر (H.A.T) له هه‌ر سێ پێكهاته‌ى كورد و عه‌ره‌ب و سريان شارى جه‌زيره‌ى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووريا دامه‌زراوه.
بڵاويشكردووه‌ته‌وه، كارى ئه‌و هێزه بريتيى ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى شانه نووستووه‌كانى چه‌كدارانى داعش و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پلانه‌كانيان و ده‌ستگيركردنى كه‌سانى گومان لێكراوى سه‌ر به‌و رێكخراوه، ئه‌ميش له‌رێگه‌ى به‌دواداچوون و چڕتڕكردنهوهى چاودێريهكان و كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى هه‌واڵگرى.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.