ئه‌ردۆغان: پێويسته كورد پێداگيرى له‌سه‌ر مافه‌كانى بكات
به‌رگرى له مافى كورد و سوننه‌ى عێراق ده‌كات.
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان پێويسته پێداگيرى له‌سه‌ر مافى خۆى له به‌رامبه‌ر به‌غدادا بكات.
ئه‌ردۆغان، له لێدوانێكييدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، باسى له‌وه كرد، ماوه‌يه‌كى زۆره به‌غدا ماف و شياندنه دارايى و ئابوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پێشێلكردووه و بوجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕيوه.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، روونيشيكرده‌وه، پێويسته هه‌رێمى كوردستان سازش له‌سه‌ر مافه‌كانى خۆى نه‌كات.
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى عێراقيش، ئه‌ردۆغان باسى له‌وه كرد، حكومه‌ت نه‌يارێتى سوننه‌كان ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتێكى دادوه‌رانه‌ى له عێراق بنياتنهناوه.
ئاشكراشيكرد، وڵاته‌كه‌ى له‌و باره‌يه‌وه نيگه‌رانه.
سه‌باره‌ت به سوننه‌كان زياتر قسه‌يكرد و گوتى: له كاتێكدا به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى عێراق به كورد و توركمان و عه‌ره‌به‌وه سوننهئاينزان، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق كه‌وتووه‌ته نه‌يارێتى له‌گه‌ڵيان و له‌و ره‌وشه‌دا توركيا نيگه‌رانى داهاتووى سوننه‌كانه و كێ پشتيوانييان لێده‌كات، له ره‌وشێكى وادا ئه‌و پێكهاتانه چۆن ده‌توانن بژيين.
له باره‌ى هاتنى هێزێكى توركياوه بۆ ناو خاكى عێراق، كه‌ناڵى جه‌زيره‌ى قه‌ته‌رى به زمانى توركيى بڵاويكرده‌وه، ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێزه‌ى چووه‌ته عێراقه‌وه له 2014دا حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ربڕيوه و خۆى داوايكردووه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "هێزه توركييهكانى سه‌ربازگه‌ى باشيقه له 2014ه‌وه به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌وانه كراوون".
سه‌باره‌ت به سياسه‌تى عێراق و ئێرانيش له ناوچه‌كه، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، سياسه‌تى ئه‌و دوو وڵاته بووه‌ته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى گيانى تائيفى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ئه‌نقه‌ره، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، ئه‌و پرسه له ئه‌ندازه‌ى خۆى زۆرتر گه‌وره كراوه و لايه‌نى كورديش دژى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌يه‌تى.