بنكه‌يه‌كى داعش خاپوور كرا
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان بنكه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعشيان خاپوور كردووه.
K24 – خازر:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان بنكه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعشيان خاپوور كردووه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "كاتژمێر 11:35 خوله‌كى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه بنكه‌يه‌كى تيرۆريستانى داعش له گوندى ته‌لئه‌سوه‌دى سه‌ر به ميحوه‌رى خازر, كرايه ئامانج و وێران كرا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "به پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌ره كه‌وتوون, دوو جار له‌سه‌ر يه‌ك فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ئه‌و بنه‌كه‌يان بۆردومان كردووه, كه له ئه‌نجامدا وێڕاى خاپووكردنى بنكه‌كه, سه‌رجه‌مى تيرۆريسته‌كانى ناويشى كوژراون".