به‌وێنه.. دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك و كچه‌كه‌ی ببینه
دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، كه تێیدا دایبی كچه تازه ساواكه‌ی ده‌گۆڕێت، زیاتر له ملیۆنێك و 5 سه‌د هه‌زار جار لایكی له‌سه‌ر كراوه

K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌یه‌كی مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، كه تێیدا دایبی كچه تازه ساواكه‌ی ده‌گۆڕێت، زیاتر له ملیۆنێك و 5 سه‌د هه‌زار جار لایكی له‌سه‌ر كراوه.
زوكه‌ر بێرگ، چه‌ند وێنه‌یه‌كی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا دایبی كچه ساواكه ده‌گۆڕێت كه ناوی "ماكس"ه.
وێنه‌كه‌ی "مارك و ماكس"ی كچی، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، زیاتر له ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار لایك و نزیكه‌ی 33 هه‌زار و چوار سه‌د كۆمێنتی بۆ نووسراوه و نزیكه‌ی 15 هه‌زار جاریش شه‌یر كراوه‌ته‌وه.
مارك زوكه‌ربێرگ، له 1ی شوباتی 2004، ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك دامه‌زراند، كه سه‌ره‌تاش تایبه‌ت بوو له قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا و له‌جیاتی ئه‌و په‌ڕاوه‌ی كه وێنه‌ی هه‌موو قوتابییانی تێدا داده‌نرێت و وه‌ك یه‌كترناسین به‌سه‌ر قوتابییه‌كاندا زانكۆ دابه‌شده‌كرێت، به‌كار ده‌هات.
ئه‌و كات له ئه‌مه‌ریكا، قوتابیان له رێگای په‌ڕاوێكی تایبه‌ت كه وێنه‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی تێدا داده‌نرا، یه‌كترییان ده‌ناسی، ئاماده‌كردنی په‌ڕاوه‌كه، كاتێكی زۆری ده‌خایاند، بۆیه زوكه‌ربێرگ ره‌خنه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆكه‌ی گرت و گوتی: "ئێوه كاتێكی زۆر به فیڕۆ ده‌ده‌ن و من ده‌توانم به شێوازێكی زۆر ئاسانتر و به‌كاتێكی كه‌متر ئه‌و كاره بكه‌م".
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه زوكه‌ربێرگ له زانكۆ ده‌ركرا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م فه‌یسبووكی دروست كرد، دوای یه‌ك مانگ له دروستكردنی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه چوار ئه‌ندازیاری بواری ئایتی و پرۆگرامسازی كۆمپیوته‌ر، بۆ یارمه‌تیدان و فراوانكردنی سایته‌كه، په‌یوه‌ندییان به ماركه‌وه كرد و ئێستاش ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زیاتر له یه‌ك ملیار و 3 سه‌د ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له جیهان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)