سه‌گه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ گاز له میوانه‌كانی ده‌گرێت

K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكی سه‌گه‌كه‌ی بنیامین نهتهناهیۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ده‌بێته چیرۆكی رۆژنامه‌وانی ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌یان ده‌ستی میوانێكی تایبه‌تی نهتهناهۆ ده‌گه‌زێت.
نهتهناهیۆ له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌مان ده‌ستی میوانێكی گه‌ست، به گوێره‌ی یاسایی ئیسرائیلی تایبه‌ت به سه‌گ 12 رۆژ به‌ند ده‌كرێت".
له كاتی هاتنی میوانێكی تایبه‌تی خێزانه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهو بۆ ناو ماڵه‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له جه‌ژنی "حانوكاه – جه‌ژنی رووناكی جوو" بكه‌ن، سه‌گه‌كه ده‌ستی جێگره‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌زێت، دوای رووداوه‌كه‌ش، نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ئاشكرایكرد، پێشتر سه‌گه‌كه ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی گه‌زیوه و به‌هۆیه‌وه ده‌رزی تایبه‌ت دژی نه‌خۆشی سه‌گی لێدراوه.
ئه‌و سه‌گه‌ی بووه‌ته چیرۆكی رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل به "كایا" ناونراوه، نه‌ته‌نیاهۆش نووسیویه‌تی: "خێزانه‌كه‌مان بڕیاریاندا ئه‌و سه‌گه به‌خێو بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی به ده‌رزی كۆتایی به‌ژیانی بهێنرێت، ئێستاش زۆر ئازیزه له‌لای خێزانه‌كه‌مانه‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌مان راده‌ستی یاسا كرد، هه‌ستمكرد یاساكه له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی نه‌رمی ئاژه‌ڵان یه‌كناگرێته‌وه، بۆ داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ ده‌كه‌م، به یاساكه‌دا بچنه‌وه و چاكسازی تێدا بكه‌ن".