سعودییە باڵوێزێکی نوێ دەنێرێتە ئێران كه ناوه‌كه‌ی به دڵی ئه‌وانه
سعودییە باڵوێزێکی نوێی خۆی لە تاران دیاری کرد
K24 – رياز:
عه‌ره‌بستانى سعوودييه بڕياريدا باڵوێزێكى نوێ ره‌وانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بكات.
هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران و عه‌ره‌بستانى سعوودييه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانييان كۆبوونه‌وه.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، حەسەن قەشقایی رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جه‌واد زەریف، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەرێنی بووە.
ئه‌و بڕواى وايه، ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه، بوارێكی باش بۆ زیاتر لێكتێگەیشتنی دوو لایەن دەڕەخسێنێت.
پەیوەندییەكانی تاران و ریاز لە دە ساڵی رابردوودا بە تایبەت لە كاتی ھەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆیی لە سوریا، بەردەوام روويان له ئاڵۆزيی كردووه.
ئێران پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەكات و پادشای سعوودیەش لەسەر لابردنى ئەسەد لە دەسەڵات پێداگری دەكات.
ئەو دوو وڵاتە سەبارەت بە كێشە و ئاڵۆزییەكانی یەمەنیش ناكۆكن.
سعوودیه‌ش بڕیاریداوه عه‌لی حه‌سه‌ن جه‌عفه‌ر، وه‌ك باڵیۆزی نوێی خۆی له تاران دیاریبكات، كه ناوی سیانی ناوبراو له‌لای شیعه ئایینزاكان قه‌بووڵكراوه.
حكومه‌تى رياز، ئێران بە دەستتێوەردان لە كاروباری یەمەن تۆمەتبار دەكات. ھاوكات ئێرانیش، ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه به ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى يه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات و بڕواى وايه هێرشه‌كانى سعوودييه بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن مه‌به‌ست لێيان دژايه‌تيكردنى شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌نه.
له وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵيشدا، گيانلهدهستدا و بێسه‌روشوێنبوونى ژماره‌يه‌ك حاجى ئێرانيى له سعوودييه بووه مايه‌ى درووستبوونى گرژى و ئاڵۆزى زۆرتر له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئێران كاربه‌ده‌ستانى سعوودييه به به‌رپرس له مردنى ده‌يان حاجى ئێرانى ده‌ناسێنێت و داواى چاره‌نووسى ئه‌و حاجيانهش ده‌كات كه بێسه‌روشوێنبوون، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت ژماره‌يه‌ك له‌و حاجيانه به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران بوون و تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا، حكوومەتی عەرەبستان لە كوژرانی ئه‌و حاجيانه، خودى ئێرانييه‌كان بە بەرپرس دەزانێت و له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌و حاجييانه پابەند نەبوونه به رێنماييهكانى سه‌لامه‌تى و ئه‌نجامدانى فه‌ريزه‌ى حه‌جكردنه‌وه.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتيشى: "عەرەبستان ژمارەیەك لە بنه‌ماڵه‌ى قوربانیانی رێورەسمی حەجی ئەمساڵی قەرەبوو كردووه‌تەوە"، بەڵام ئاماژەی بەوە نەكردووە، ئه‌و قهرهبووكردنهوهيه ته‌نيا ئێرانييه‌كانى گرتووه‌ته‌وه ياخود كه‌سوكارى حاجیيەكانی وڵاتانی دیكەش قهرهبووكراونهتهوه.