سه‌ربه‌خۆيى كوردستان لايه‌نه سياسييه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شده‌كات
پرسی سەربەخۆیی کوردستان بووەتە باسی رۆژی میدیاکان و لایەنە سیاسییەکان
K24
لەدوای کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی شنگال و گەشتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە پرسی سەربەخۆیی کوردستان بووەتە باسی رۆژی میدیاکان و لایەنە سیاسییەکان.
لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش لەبارەی ئەم پرسەوە بەسەر دوو بەرە دابەشبوونە، بەرەیەکیان پێیوایە سەربەخۆیی رابگەیەنرێت دواتر فۆرمی دەوڵەت دابڕیژرێ، بەرەیەکی دیکەش بە پێچەوانەوە فۆرمی دەوڵەتی پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی دەوێ.