چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی رووسیا بكات
بۆ تێگه‌یشتن له ستراتیژیه‌تی مۆسكۆ له شه‌ڕی داعش
K24 - هه‌ولێڕ:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی رووسیا بكات.
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كوردستان 24 گوتی: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێگه‌یشتن له ستراتیژیه‌تی مۆسكۆ له شه‌ڕی داعش، سه‌ردانی رووسیا بكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان خۆشحاڵن كه رووسیا به‌شداری له شه‌ڕ دژه تیرۆردا ده‌كات و داعش بۆردومان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "تا ئێستا هیچمان له رووسیا نه‌دیوه له‌سه‌ر زه‌مین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا له به‌ری ئه‌مه‌ریكادایه، بۆیه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان وا به‌باش ده‌زانن، رووسیا له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكات.