چوار حاڵهتى ئايدز لە کەرکووك تۆمارکراون
لە چوار ساڵی رابردوو چوار حاڵهتى توشبوون بە نەخۆشیی ئايدز لە کەرکووک تۆمارکراون
K24- کەرکووک
لە چوار ساڵی رابردوو چوار دۆخی توشبوون بە نەخۆشیی ئێدز لە کەرکووک تۆمارکراوە, بەرپرسانی بواری تەندرووستیی پارێزگاکە دەڵێن پێدەچێت حاڵەتی دیکەی شاراوە ھەبێت، بەڵام چونکە جۆری نەخۆشییەکە لای خەڵک نامۆیە، بۆیە خەڵکیی بەگشتیی بۆ پشکنین سەردانی تاقیگەی تایبەت بەو نەخۆشییە ناکەن, ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی نەخۆشییەکە زیاتر لە جەستەی توشبووان بە ئێدز بڵاوببێتەوە و نەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.