رووحانى: به‌منزيكانه گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گيرێن
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى، رايگه‌ياند، ئێران له گۆڕه‌پانى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تييدا سه‌ركه‌وتوو بووه و به‌منزيكانه گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گيرێن.
K24 – تاران:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى، رايگه‌ياند، ئێران له گۆڕه‌پانى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تييدا سه‌ركه‌وتوو بووه و به‌منزيكانه گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گيرێن.
رووحانى گوتيشى: "زه‌مينه له باره‌ى بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌دوولا بڕياريان له‌سه‌ر داوه جێبه‌جێبكرێت".
روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى به "بێ پێچ و په‌نا" مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى كردووه، به‌ڵام له رابردوودا زۆرێك له بڕياره‌كانى دادوه‌رانى ئاژانسه‌كه و راپۆرته‌كانى له دژى ئێران بوون.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێران په‌يمانێكى ئاكارييانه و مه‌زهه‌بييانه‌ى هه‌يه و هه‌رگيز كۆشش بۆ به‌ده‌ستهێنانى بۆمبى ناووكى ناكات".
به‌شێك له وتاره‌كه‌ى رووحانى: