وێنه و ڤيديۆ.. كوردستان 24 يه‌كه‌م ديمه‌نى سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى دواى تێكشكانى داعش بڵاوده‌كاته‌وه
تيمى رۆژنامه‌وانيى كه‌ناڵى كوردستان 24 له ميحوه‌رى ناوه‌ران به شێوه‌ى راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى رووماڵكرد
K24 – هه‌ولێر:
تيمى رۆژنامه‌وانيى كه‌ناڵى كوردستان 24 له ميحوه‌رى ناوه‌ران به شێوه‌ى راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى رووماڵكرد و له رێگه‌ى كامێراى كوردستان 24ه‌وه هاووڵاتيانى كوردستان يه‌كه‌م ديمه‌نه‌كانى شه‌ڕى به‌رگرى ئه‌مڕۆى پێشمه‌رگه‌يان بينيى.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ كوردستان 24 خستيانهڕوو، له ئاكامى شه‌ڕه‌كانى ئه‌مڕۆدا، نزيكه‌ى 100 چه‌كدارى داعش كوژراوون و نزيكه‌ى 15 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراويشيان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مشه‌و، راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زيرهڤانى، راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تیرۆریستانی داعش به هێزێكی زۆره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه له میحوه‌ری ناوه‌ران، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان لێیان هاتنه ده‌ست و دوای سێ كاتژمێر شه‌ڕ توانیان له‌هه‌رسێ قۆڵهكهوه هێرشه‌كان تێكبشكێنن".
راگهيهندراوهكه، ئاماژه‌ى به زيانه‌كانى داعش كردووه و تێيدا هاتووه: "له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش كوژران و برینداربوون و به‌ده‌یان ته‌رمیشیان له‌دوای خۆیان به‌جێهێشت. له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان و سێ ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازی جۆری هه‌مه‌ڕ و شۆفهڵێكیشیان له‌دوای خۆیان به‌جێهێشتووه".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆى هێزى پێشمه‌رگه، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پێشمه‌رگه هێرشێكى داعش له چه‌ند ميحوه‌رێكى جياواز تێكده‌شكێنێت. زياتر له 70 تيرۆريست كوژراوون و 11 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كارى زۆرتر له باره‌ى په‌لاماره‌كانى داعش خراوه‌ته‌ڕوو و تێيدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ 16ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، چه‌ند په‌لامارێكى داعشييان له ميحوه‌ره‌كانى ناوه‌ران، باشييك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر، چياى زه‌ردك، تێك‌شكاند".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له ئاكامى ئه‌و هێرشانه‌دا زياتر له 70 تيرۆريست كوژراوون و ئه‌مه‌ش هه‌وڵێك بوو له لايه‌ن داعشه‌وه بۆ شكاندنى هێڵه‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه دواى ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له چه‌ند مانگى رابردوودا رووبه‌ڕووى شكستى كردنه‌وه".
سه‌باره‌ت به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌و شه‌ڕه‌دا فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان كرد و له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان 11 ئۆتۆمبێلى داعش تێك‌شكێنران، كه سێيان به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خۆكوژى بۆمبڕێژكراوو بوون".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، ئۆتۆمبێلێكى چه‌كدارانى داعش به چه‌كى ميلان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: "يه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێله بۆمبرێژكراوانه به چه‌كى ميلان ته‌قێندرايه‌وه. ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه له پێشيانه‌وه بلدۆزه‌ر و شۆفڵ ده‌ڕۆيشتن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌نده‌قه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه، كه بۆ به‌رگرى له پێشمه‌رگه له نزيك گونده‌كان درووستكراوون".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى هاوپه‌يمانان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، "له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بۆ هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمان 25 هێرشى ئاسمانييان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه "هه‌وڵه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن بۆ رێگرتن له گه‌يشتنى كۆمه‌ك و هاوكارى له سوورياوه بۆ داعش، به تايبه‌تى له رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى 47 ه‌وه".




