به ڤيديۆ.. پێشوازى بارزانى له كارته‌ر ببينه
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا گه‌يشته شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه.
K24 – ھەولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، گه‌يشته شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى فهرميى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى.
ئه‌مڕۆ ئاشتۆن كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا له رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان.
كارتەر و شاندی یاوەری لە لایەن جێگری سەرۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵەبانیی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت، كەریم شنگالیی، پێشوازی لێكرا.
دواى گه‌يشتنى بۆ شوێنى كۆبوونه‌وه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، پێشوازى له كارته‌ر كرد و هه‌ردوولا به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ره‌وشى نوێى ناوچه‌كه و ههماههنگييهكانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، كۆبوونه‌وه.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا دوێنێ بە سەردانێكی چاوەڕواننەكراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوە، ئەو سەردانەی كارتەر دوای ئەوە هات كە باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ھێرشەكانی بۆسەر چەكدارانی داعش چڕتر دەكاتەوە.