ساڵح موسلیم تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 ره‌خنه له كۆنگره‌ی ریاز ده‌گرێت
ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نیویۆرك له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی سووریادا بێت پاڵپشتی ده‌كه‌ن
K24 - رۆژئاوا:
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "PYD"، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نیویۆرك له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی سووریادا بێت پاڵپشتی ده‌كه‌ن و ره‌خنه‌ش له كۆنگره‌ی ریاز ده‌گرێت.
ساڵح موسلیم هاسهرۆكی په‌یه‌ده رایگه‌یاند، له كۆنگره‌ی ریاز لایه‌نگرانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا و لایه‌نگرانی داعش شه‌رعییه‌تیان پێدرا و پێویسته كۆنگره‌ی نیویۆرك بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی كۆنگره‌ی ریازی پایته‌ختی سعووده بێت، كه به‌رامبه‌ر به گه‌لانی سووریا كرا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیارێك له نیویۆرك ده‌ربچێت بێگومان شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی سووریادا بێت پاڵپشتی ده‌كه‌ن.