به‌ڤيديۆ.. لهگوندێكى كوردستان نزيكه‌ى 100 خانوو ده‌ڕووخێنن
هاووڵاتيان داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
نزيكه‌ى 100 خانوو له گوندێكى سه‌ر به ناحيهى رزگارى له‌لايه‌ن تيمێكى زيادهڕهويى رووخێندران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى كانونى يه‌كه‌م/ديسه‌مبه‌رى 2015، تيمێكى زيادهڕهويى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، نزيكه‌ى 100 خانووى زيادهڕهو له گوندى قهريهتاغى سه‌ر بهناحيهى رزگاريان رووخاند، به‌جۆرێك هاووڵاتيانى ئه‌و گونده ناڕه‌زايى خۆيان بۆ كوردستان 24 ده‌خه‌نه‌ڕوو و گوايه به‌هيچ جۆرێك ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاى دروستكردنى ئه‌و خانووانه ئاگه‌دار نه‌كراونه‌ته‌وه.