"ئێران ده‌يه‌وێت رايگشتى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته بكات"
ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و سايتى هه‌واڵى به زمانى كورديى كردوونه‌ته‌وه و په‌يامه‌كانيان ئاراسته‌ى وه‌رگرانى كورد ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئێران به وڵاتى پێشێلكردنى ئازادى چاپه‌مه‌نى ده‌ناسرێت. وێڕاى ئه‌وه‌ى رێگرى له ئازادى كارى ميديايى ده‌كرێت، كه‌چى ميدياى ده‌وڵه‌ت كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕى ئاراسته‌كراو بۆ باشوورى كوردستان.
رۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانكۆ بیروڕای جیاوازیان سەبارەت بەو سیاسەتەی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە، كه به‌رامبه‌ر به باشوورى كوردستان له رووى ميدياييه‌وه گرتوويه‌تييه به‌ر.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ميهرى فهرميى ئێران و تۆڕى ميديايى جامى جه‌م و چهنديك ناوه‌ندى ديكه‌ى سوپاى پاسداران و ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌و وڵاته ماڵپه‌ڕ و وارگه‌ى كورديى زمانيان كردووه‌ته‌وه و رۆژانه به گرنگييه‌وه رووماڵى رووداوه‌كانى باشوورى كوردستان ده‌كه‌ن و ديدگاى كۆمارى ئيسلامى بۆ كورديى وه‌رده‌گێڕن.
"سيناريۆى ده‌سه‌ڵاته"
مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەلاحەدین، په‌روێز رەحیم، پێیوایە كردنەوەی بەشی كورديی لە ماڵپەڕە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی، "سيناریۆی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیە"، بۆ ئەوەی پیشانيبدات، لە ئێران كێشەیەك بە ناوی كێشەی نەتەوەكان نییە".
لەو بارەیەوە پهروهرێز ره‌حيم گوتى: "دەسەڵاتدارانی تاران نەتەوەكانی ئێران بە قەوم دەناسێنن و ھەرگیز دان بە مافی نەتەوەكاندا نانێن".
گوتيشى: "مەبەستی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كردنەوەی بەشی كورديی لە ماڵپەڕە فەرمییەكانی خۆی، جیاكارییە لە نێوان ویست و داواكاری گشتی خەڵك لەگەڵ حزبە ئۆپۆزيسیۆنەكانی كورد".
له باره‌ى هۆكارهكهيشييهوه گوتى: "دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو حيزبانە بە نایاسایی دەناسن و دەیەوێت لەو رێگایەوە لە خەڵكی خۆیانیان جیاكاتەوە و بیكاتە دوو پرسی جیاواز، لەو نێوەندەشدا بوونی حزبەكان پەیوەندیدار بكات بە مەسەلەی تیرۆریزم".
لەلايهكىدیكەوە پەرویز رەحیم، پێیوایە كۆماری ئیسلامی بە تایبەت لەسەردەمی رووحانی‌دا ئازادیيهكی زۆر كەمی بە میدیاكان داوە، كە مەبەستی خۆی ھەیە، لەوبارەیەوە گوتی: "ئێران به كردنەوەی بەشی كورديی لە ماڵپەڕە فەرمییەكانیدا دەیەوێت، داخوازییە رەواكانی هەموو پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی كورد لە كێشەی زماندا بچووك بكاتەوە".
ئەو مامۆستایە ره‌خنه له ئێران ده‌گرێت و به سه‌ركوتى زمان تۆمه‌تبارى ده‌كات و بڕواشى وايه بانگه‌شه‌ى كردنه‌وه‌ى به‌شێك به زمانى كورديى له زانكۆى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، "چه‌واشه‌كارى" ده‌كات و گوتى: "ئەوەی لە زانكۆی سنە كراوەتەوە، خوێندنی زمانی كوردییە، نەك خوێندن بە زمانی كوردی، ئەو دوو مەسەلەیە لێك جیاوازن".
بۆچى به كورديى ده‌دوێت
له باره‌ى هۆكارى كردنه‌وه‌ى سايت و ماڵپه‌ڕه كوردييه‌كان له لايه‌ن ئێرانه‌وه، په‌روێز ره‌حيم گوتى: "تاراندهيهوێت لەو رێگایەوە نەك كاریگەری بخاتە سەر بیر و مێشكی كوردانی رۆژھەڵات، بەڵكو ده‌يه‌وێت ھاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بكاته ئامانج".
هه‌روه‌ها گوتى: "بە دانانی بەشی كورديی دەیەوێت جێگره‌وه‌يه‌ك بۆخۆی دابنێت و سەرچاوەیەكی هەواڵی كۆنترۆڵكراو بۆخۆی درووستبكات".
روونيشيكرده‌وه، "ئێران دەزانێت شەپۆلی میدیای كوردیی، گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی گەیاندووتە شوێنی خۆی، بۆیە دەیەوێ بەرپەرچی بداتەوە".
بە ڕای عەلی ئیسماعیلنهژاد، رۆژنامه‌وان و شاره‌زا له كاروبارى ميدياى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، "زۆربوونی سەرچاوەكانی راگەیاندن وایكردووە ھەر تاكێك سەرچاوەیەكی دیاریكراو بۆ خۆی ھەڵبژێرێت، كۆماری ئیسلامیش باش