مامۆستایەكی زانكۆ: ئەوەی ئێستا ھەیە لە سلێمانیی لامەركەزییەتی ئیدارییە
ھەڤاڵ ئەبوبەكر: لامەركەزییەت دابەشكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتییە
K24- سلێمانیی:
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لامەركەزییەت دابەشكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتییە.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر بە (كوردستان24) ی راشگەیاند: "ئەو لامەركەزییەتە ئیداریی و ئابووریی و یاساییە، بۆ كەمكردنەوەی ئەركە لە سەر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و دابەشكردنی ئەركە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی دابەشبێت و خزمەتگوزاریی دابینبکرێت".
هاوکات ئالان حەمە سەعید، مامۆستای زانكۆی سلێمانیی لە لێدوانێكیدا لەبارەی ئەم پرسە بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەو فۆڕمەی ئێستا لە ھەرێمی كوردستان پراكتیزە دەكرێت، بریتییە لە لامەركەزیەتی ئیداریی نەك سیاسیی، چونكە لامەركەزیەتی سیاسیی تەعبیرە لە سیستمێكی فیدڕاڵی واتا جۆرێك باڵاتر و باشترە لە سەربەخۆیی لە رووی سیاسییەوە.
ئالان حەمە سەعید دەشڵێ: بەڵام ئەوەی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە لە رووی ئیدارییەوە دابەشكردنی یان تایبەتمەندیی ئیداریی بۆ پارێزگاكان و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەستەبەر کردووە.