رێنماییەكانی مۆڵەتی بێ مووچە دەگۆڕدرێن

بەبێ رەزامەندیی وەزیر فەرمانبەران ناتوانن مۆڵەت وەربگرن

K24- ھەولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رێنمایی نوێ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە، كە چەند گۆڕانكارییەكی بەسەردا ھاتووە.

بەپێی رێنماییە نوێیەكە بەبێ رەزامەندیی وەزیر فەرمانبەر ناتوانێ مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرێت.

لە خاڵێكی دیكەی رێنماییەكاندا ھاتووە، بەپێی بڕیاری ژمارە (418) ی ساڵی 1987،  مامۆستا و پزیشك و دەرمانساز بۆیان ھەیە مۆڵەتی دوو ساڵ بە ئاسایی بێ مووچە وەربگرن، بە مەرجێك نابێ لە دوو ساڵ زیاتر بێت، ھەروەھا ئەم مۆڵەتە بۆ راژەی خانەنشینی ھەژمار ناكرێت.