به‌ڤيديۆ.. خۆيان راده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
له دۆخێكى خراپ‌دا ژيانيان به‌سه‌ربردووه
k24 - هه‌ولێر:
ژمارەیەك خێزانی عەرەب لە ناوچەكانی ژێر دەستی داعش رادەكەن و بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە دێن و خۆیان رادەستی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، ئەوان دەڵێن لەژێر دەستی داعش بێزاربوون و لە دۆخێكی خراپ‌دا ژیانیان بەسەر بردووە بۆیە ناچار بوون رابكەن.
تا دێت چەكدارانی داعش لە سنووری سەنگەرەكانی پێشمەرگە خۆیان رادەستی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، له‌پاڵ چەكدارانی داعش هاووڵاتى سڤیل و خانەوادەی عەرەب دەبینرێن، ئەوان تەواو بێزارن لەو حوكمە توندەی داعش بەسەر ناوچەكانیاندا په‌يڕه‌وى ده‌كه‌ن.