به‌ڤيديۆ.. 14 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاو ناحييه‌كان بڕوانامه‌كه‌يان ساخته‌يه
به بڕيارێكى ماليكى لێبوردنى گشتيان بۆ ده‌كرابوو
K24- هه‌ولێر
لە سنووری پارێزگای کەرکووک ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی قەزاو ناحییەکان بڕوانامەکانییان ساختەیە, بەڵام لەساڵی ٢٠٠٨ بەبڕیارێکی مالیکی لێبووردنی گشتی بۆ ئەو کەسانە دەرکرا.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ سێشه‌ممه 29ى كانونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى ساڵى 2015، لەسەر دۆسيه‌ى 14 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاو ناحييه‌كانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پێداچوونەوە بە بڕیارێکی پێشووتری ئەنجوومەنەکە بکرێت سەبارەت بەو کەسانە، چونکە یاسای ژمارە ٢١ و ژمارە ٧١ ی پۆڵ برێمەر، دەڵێت: "ئەوکەسانەی نوێنەری خەڵکن نابێت بە ھیچ تاوانێکی ئابڕووبەر تێوەگڵابن ھەر بۆیە ئەوکەسانە یەکێک لەو مەرجانە لەدەست دەدەن و دەبێت سزای خۆیان وەربگرن".