به‌ڤيديۆ.. خۆبه‌خشانه‌ خواردن بۆ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن

نزيكه‌ى 8 مانگه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن

K24- دهۆك

ژمارەیەك ئافرەت لە سنووری پارێزگای دھۆك بۆ ماوەی 8 مانگە بە شێوەیەكی خۆبەخش چەندین جۆرە خواردنی كوردەواری بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە ئامادەدەكەن و دەینێرنە بەرەكانی جەنگ.

ھەندێك لەو ئافرەتانە كەسە نزیكەكانی خۆیان لەدەستیداوە و ئاماژه‌  بۆ ئەوە دەكەن تا ماون لە خزمەت ھێزەكانی پێشمەرگە دەبن، چونكە ھەموو پێشمەرگەكان بە خزم و كەسی خۆيان دادەنێن.