ته‌له‌گراف: هێشتا زووه باسى رزگاركردنى مووسڵ بكرێت
به راى چاودێرانى ئه‌منى، ئه‌و پرۆسه‌يه هه‌ر وا ئاسان نييه.
K24 – له‌نده‌ن:
حكومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه له دواى رزگاركردنى رومادى راسته‌وخۆ كار بۆ رزگاركردنى مووسڵ بكات، به راى چاودێرانى ئه‌منى، ئه‌و پرۆسه‌يه هه‌ر وا ئاسان نييه.
رۆژنامه‌ى تهليگرافى بريتانى بڵاويكرده‌وه، هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق توانيويانه له رومادى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش بووه. فڕۆكه جه‌نگييه‌كان گورزى كوشنده‌يان سرهواندووهته داعش.
له‌و باره‌يه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا فيليپ هامووند رايگه‌ياندووه، هێزه عێراقييه‌كان رۆڵێكى كاريگه‌رييان هه‌بووه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى دا و به‌و هۆيه‌وه داعش زه‌برێكى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه.
راسته‌وخۆ دواى كۆنترۆڵكردنى شارى رومادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، هه‌نگاوى داهاتوويان ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى موسڵ ده‌بێت.
عه‌بادى گوتيشى: "ساڵى 2016 كۆتايى يه‌كجاره‌كى به داعش ده‌هێنرێت و به‌غدا هيچ پاشهكشێيهك له پلانى خۆى بۆ رزگاركردنى موسڵ ناكات و له ساڵى نوێ‌دا ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجامده‌درێت".
به راى چاودێران و شاره‌زايانى ره‌وشى ئه‌منيى عێراق، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ڵێنى رزگاركردنى مووسڵ بدات.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى بريتانى نووسيويه‌تى: "مووسڵ جياوازه له روماغدى و پلاندانان و پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ئاماده‌كارييه‌كى زۆر و كارى زۆرترى ده‌وێت و شه‌ڕێكى گه‌وره‌تر چاوه‌ڕێى هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كات له‌و شاره، هه‌ر بۆيه هێشتا زووه باس له پرۆسه‌ى مووسڵ بكرێت".
يه‌كێك له شيكه‌ره‌وه ئه‌منييه‌كانى عێراق، رايگه‌ياندووه، به نسبه‌ت داعشه‌وه، مووسڵ بايه‌خى له رومادى زياتره و هه‌روا كارێكى ئاسان نييه چه‌كدارانى داعش ئه‌و شاره بهجێبهێڵن و هه‌موو هه‌وڵێكى خۆيان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جێ پێيان له مووسڵ قايم بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى گوتووه، "ئه‌سته‌مه له 2016دا پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ئه‌نجامبدرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له به‌رپرسانى سياسى عێراق بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى 18 مانگى خاياندووه، تا سوپا توانى ئه‌و شاره كۆنترۆڵ بكاته‌وه، بۆ مووسڵ ره‌وشه‌كه زۆرترى ده‌وێت و پرۆسه‌كه ئه‌سته‌متره.
پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى. به‌شداريكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ش له پرۆسه‌كه هێشتا دوا بڕيارى له باره‌وه نه‌دراوه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ وه‌زيرى دارايى عێراق، هۆشيار زێباريى رايگه‌ياند، سوپاى عێراق پێويستى به پشتيوانى و هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌يه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى مووسڵ.
زێباريى پێشبينيشى كرد، پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ پرۆسه‌يه‌كى "زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت".
گوتيشى: "مووسڵ پێويستى به پلانى ورد و ئاماده‌كارى و پابه‌ندبوونى هه‌موو لايه‌نه‌كان هه‌يه به‌و پلانه‌وه".
له باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه، زێبارى گوتى: "پێشمه‌رگه هێزێكى سه‌ره‌كييه و مووسڵ به بێ به‌شدارى پێشمه‌رگه رزگارناكرێتهوه".
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ زۆر ئه‌سته‌مه.
له ماوه‌ى هه‌ژده مانگى رابردوودا، پرۆسه‌ى رزگاركردنى روومادى به يه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌و جۆره‌ى سوپاى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، كه به ده‌ستى هێنابێت.
مووسڵ له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014، له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه داگيركرا.