كوردێك سایتی شارێكی ئه‌مه‌ریكا هاك ده‌كات
ئاڵای كوردستان كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره نه‌خشێندراوه، له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی سایته‌كه نیشان ده‌دات
K24 - واشنتۆن:
سایتی شاری ماككۆڵ له ویلایه‌تی ئایداهۆی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه هاككراو و ئاڵای كوردستان كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره نه‌خشێندراوه، له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی سایته‌كه نیشان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ 30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، سایتی شاری ماككۆڵ، له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه هاككرا، دوای هاككردنیشی ته‌نها ئاڵایه‌كی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌وره‌ی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت و سرودی: "هه‌ر كورد ئه‌بین"ی له‌گه‌ڵدا دانراوه، هه‌روه‌ها به ئینگلیزیش نووسراوه : "له‌لایه‌ن سیروان هاككراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هاككردنی، به‌ڕێوه‌به‌رانی سایته‌كه توانییان كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه و راشیانگه‌یاند، پێشتر له‌و هاككردنه ئاگاداركرابوونه‌وه.
بۆ بینینی سایتی شاری مه‌ككۆڵ كه ئێستا چاككراوه‌ته‌وه، كلیك لێره بكه.