شه‌وى رابردوو له حه‌ويجه چى روويدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ستا ره‌سووڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری 4ی كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كانی له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنێك نییه بۆ سه‌ر حه‌ویجه ئه‌نجامدرابێت.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى رزگاركردنى حه‌ويجه، گوتى: "هێزه عێراقييه‌كان پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادييان ئه‌نجامداوه و ئيدى ده‌ستيان خاڵييه بۆ ئه‌وه‌ى رووبكه‌نه ناوچه‌كانى ديكه و كه‌ى بڕيارياندا رووبكه‌نه حه‌ويجه، ئه‌وا؛ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى كورد و ده‌كرێت هێزى پێشمه‌رگه‌ش به‌شدار بێت".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانيان پێ بكرێت له سه‌رووى خۆيانه‌وه به‌شدارى بكه‌ن، ئه‌وا هێزى پێشمه‌رگه له باشوورى كه‌ركووك، به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى حه‌ويجه ده‌كات و وه‌ك وه‌ستا ره‌سوڵ گوتى: "رزگاركردنى حه‌ويجه كارێكى ئاسانه، چونكه له هه‌موولايه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراوه و به كرده‌وه داعش له حه‌ويجه شكستيهێناوه".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر په‌يمانگه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش له ناو حه‌ويجه، كه هه‌ندێك كه‌ناڵ و سايتى ناوخۆيى و بيانى بڵاويانكردبوويه‌وه، وه‌ستا ره‌سوڵ گوتى: "حه‌ز ده‌كه‌م له رێگه‌ى كه‌ناڵى كوردستان 24ه‌وه ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه، كه شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى بۆردومانى چڕى ناو حه‌ويجه‌يان كردووه، ره‌وشى ئه‌منيى شارۆچكه‌كه شێواوه و چه‌كدارانى داعش تووشى سه‌رلێشوان بوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ئاگادارى ورده‌كارى ئه‌و پرۆسه‌يه نه‌بووين و ناشزانين ئايا فڕۆكه‌ى عێراقيى بۆردومانيان كردووه، ياخود ئه‌مريكايى و هيچ شتێكيشمان له‌و باره‌يه‌وه پێ نه‌وتراوه".