بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى: پێشوازى له پڕۆژه‌كه‌ى بارزانى ده‌كه‌ين
"پهيامهكهى ئه‌مڕۆى بارزانى، پڕۆژه‌يه‌كى سياسييه و ئێمه پێشوازى لێده‌كه‌ين".
K24 – هه‌ولێر:
بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان، رايگه‌ياند، "پهيامهكهى ئه‌مڕۆى بارزانى، پڕۆژه‌يه‌كى سياسييه و ئێمه پێشوازى لێده‌كه‌ين".
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان، عه‌بدوڵڵا وهرتيى، رايگه‌ياند، ئه‌و په‌يامه‌ى به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانى بڵاويكرده‌وه، هه‌نگاوێكى باش بوو، پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه، لايه‌نه سياسييه‌كان له نزيكترين ده‌رفه‌تتدا كۆببنه‌وه و كار بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگهچارهيهك بۆ قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و كێشه‌كانى حكومه‌ت و پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى بارزانيى، كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى باشه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان به يه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به خودى پهيامهكهى بارزانيى، كه به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاينييه‌وه بڵاويكرده‌وه، عه‌بدوڵڵا وهرتيى، رايگه‌ياند، "ئه‌و پهيامه له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌يه‌كى چاره‌سه‌رييه و خستوويه‌تييه‌ڕوو، بۆ به‌رده‌م لايه‌نه‌كان و پێويسته لايه‌نه‌كان دانيشن و به‌يه‌كه‌وه گفتوگۆى له باره‌وه بكه‌ن، چونكه هه‌ريه‌ك له‌و پرسانه‌ى بارزانى له په‌يامه‌كه‌دا خستوونييهتهڕوو پێويستيان به گفتوگۆ و سازان و رێككه‌وتن له سه‌ريان هه‌يه".
عه‌بدوڵڵا وهرتيى، دووپاتيكرده‌وه، ئه‌و په‌يامه‌ى بارزانى ده‌روازه‌يه‌كى گرنگه بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى كێشه‌كانه‌وه و هه‌مووان چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوێكى له‌و جۆره‌يان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان".
وهرتيى، گله‌يى له پێنج لايه‌نه ناكۆك و سه‌ره‌كييه‌كه‌ى پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: "وه‌كو بزوتنه‌وه‌ى ئيسلاميى ئه‌و دهستپێشخهرييهى بارزانيمان پێ باشه و داواشدهكهين له پێنج لايه‌نه‌كه كه خراپترين مۆديلى حوكمڕانييان پيشانداين، له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ‌دا گفتوگۆ له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسيى بده‌ن".
گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلاميى كوردستان، هه‌لومه‌رجى ئهمڕۆيى هه‌رێمى كوردستانيى به "ناهه‌موار" وه‌سفكرد و گوتى: "ئێستا فشارێكى زۆر له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌يه و له لايه‌كه‌وه به‌غدا و له لايه‌كى ديكه‌وه داعش و له هه‌ر چوارلاشهوه دوژمنانى كورد له بۆسه‌دان و به گشتيش ره‌وشى ناوچه‌كه له دۆخێكى هه‌ستياردايه و له هه‌موو كاتێك زياتر كورد پێويستيى به يه‌كگرتوويى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى ديكه‌ى هاوشێوه‌ى سايكس پيكۆ نه‌كرێت و كورد تێيدا په‌راوێز بخرێت و مافى پێشێل بكرێت".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له په‌يامێكدا، پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
بارزانيى، له په‌يامه‌كه‌يدا رايگه‌ياندبوو، "لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە".
هه‌روه‌ها گوتى: "جارێكی تر داوا لە هەموو حزبە مۆڵەتپێدراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە لەگەڵ یەكتردا كۆببنەوە و كۆتایی بەم بابەتە بهێنن. یان بڕیار لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی سەرۆك بدەن، یان لەسەر دەستنیشانكردنی بەڕێزێك ڕێكبكەون كە هەتا هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 ئەركی سەرۆكایەتیكردنی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و منیش بەهەموو توانایەك پاڵپشتیی دەكەم، یانیش بڕیار لەسەر ئەوە بدەن تاوەكو هەڵبژاردنەكانی 2017 بارودۆخەكە بەوشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوەیش لەبەر شەڕ و ئەو دۆخە تایبەتەی كە كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، "كۆتایی بە ئیستغلالكردنی بابەتی سەرۆكایەتی بهێندرێت و چیتر بۆ ماندووكردنی خەڵك و قووڵتركردنی كێشەكان بەكار نەهێندرێت. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ و پیرۆزە پێشمەرگایەتییە و ئەگەر لە هەر پۆست و پلە و پایەیەكدا بم هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆ پاراستنی كوردستان و لە شەڕی داعش و كاركردن بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەم بەردەوام دەبم. "
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌دا هاتبوو: "لە دۆخی ئێستادا ئەوە لە هەموومان دەخوازرێت لەجیاتی ركابەری و دژایەتی سیاسی، هەوڵی باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بدەین و سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرین، بەتایبەتی كە ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێدەكات".