به‌ڤيديۆ.. ئۆباما: به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده‌كانى جيهان عهقڵيان ونكردووه
له وه‌ڵامى پرسيارێكى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌يه‌كه
K24- هه‌ولێر
له وه‌ڵامى يه‌كێك له پرسياره‌كانى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى (كۆميديانز)، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده‌كانى جيهان به‌وه وه‌سف ده‌كات كه عهقڵيان له ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ 1ى كانونى دووه‌م/ ينايهرى 2016، ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، باراك ئۆباما، به‌شدارى له يه‌كێك له زنجيرهكانى به‌رنامه‌ى( كۆميديانز) كرد و ههنديك له شته تايبه‌ته‌كانى ژيانى خۆى بۆ بينهران ئاشكراكردووه.
ئه‌و به‌رنامه‌يه له‌لايه‌ن راگهيهندكار و كۆميدياى جيهانى (جيرى ساينفێڵد) پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌جۆرێك خۆى و ميوانى به‌رنامه‌كه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبێلێك ده‌بن، بۆ ماوه‌ى 20 خولهك به‌ده‌م رێگاوه ده‌بن و قسه‌ى ساده‌و پێكه‌نيناوى له‌گه‌ڵ يه‌كتر ئاڵۆگۆڕ ده‌كه‌ن، دواتر له‌ناو ئۆتۆمبێل دێنه خواره‌وه ده‌چنه قاوهخانهيهك درێژه به گفتوگۆ پێكه‌نيناوى و گاڵته ئامێزهكانيان ده‌ده‌ن.
له يه‌كێك له زنجيرهكانى ئهمجارهيدا، باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، ميوانى بوو، هه‌روه‌كو ساينفێڵد باسى ده‌كات ده‌ڵێت: "سه‌رۆك ئۆباما چێژ له خواردنه‌وه‌ى قاوه و هه‌روه‌ها جۆرى ميوهجاتهكان ده‌بينێ".
ساينفێڵد، له‌و بهرنامهيهدا، ئۆتۆمبێلێكى مۆديلى 1963 ره‌نگى شينێكى ئاسمانى جۆرى كۆرفيتى هه‌ڵبژاردبوو.
ئۆباما له‌و به‌رنامه‌يه زۆر شتى تايبه‌ت به كه‌سايه‌تى خۆى له ژيانى رۆژانهيهدا بۆ بينهران ئاشكراكرد، هه‌ندێك له‌و شته تايبهتيانهى وه‌ك، جلى ژێره‌وه‌ى هه‌مووى يه‌ك جۆر و يه‌ك ره‌نگ ده‌پۆشێت، هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ى به‌ره‌و كار بڕوات ريشى ده‌تاشێت، جگه له‌مه‌ش زۆر حه‌زى له خواردنى ناتشوزه.
پێشكه‌شكارى ئه‌و به‌رنامه‌يه پرسيارێك له ئۆباما ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژماره‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى جيهان چه‌نده كه عهقڵيان له‌ده‌ستداوه ياخود ونكردووه، ئۆباما له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "رێژه‌كه‌ى زۆره".