به‌ڤيديۆ.. دواى ئه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى نوێكرده‌وه تيپێكى ميوزكى هێنايه پێش فه‌رمانگه‌كه
هاووڵاتييه‌كى عێراقيه
K24- هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ى پارچه ڤيديۆيه‌ك له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوبوويه‌وه دهنگۆيهكى زۆرى دروست كرد، به‌جۆرێك له ڤيدۆكهدا ده‌رده‌كه‌وێت هاووڵاتييه‌كى عێراقى پاش حه‌وت مانگ له نوێكردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى، لهخۆشيان گروپێكى ميوزكى ده‌هێنێته به‌رده‌رگاى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى گشتى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆيى عێراق و ده‌ستى ده‌كات به سه‌ماكردن.