ژنێك چیرۆكی خەتەنەكردن و جیابوونەوەی لە پیاوەكەی دەگێڕێتەوە
K24- سلێمانیی
ژنێك چیرۆكی خەتەنەكردنی دەگێڕێتەوە و دەڵێ خەتەنەکردنم بووە هۆی تێکچوونی ژیانی هاوسەریم و جیابوونەوەم لە هاوسەرەکەم.
ئەو ژنە کە ناوی سنوور جەلالی لەخۆی ناوە دەڵێ: "لە تەمەنی یەك ساڵیدا خەتەنەكراوم دواتر لە شازدە ساڵیدا شووم كرد و دوای دوازدە ساڵ لە پیاوەكەم جیابوومەوە".
ئەم ژنە کە دایکی سێ کچە دەشڵێ: "سێ كچەكەم خەتەنە نەكردووە، چونكە خۆم ئەوەم بینیی و گوتم با ئەوانیش وەك منیان بەسەرنەیەت".
سنوور جەلال بە رووخسارێکی غەمگینەوە دەڵێ: "گەردەنی ئەو ژنە ئازاناكەم كە خەتەنەی كردووم، چونكە ئەو بووە ھۆی سووتاندنی ژیانی من".