سه‌رما بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ مه‌ترسیدار نیه‌

كه‌شوهه‌واى گه‌رم، مه‌ترسیى بۆسه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ زیاتره‌.

K24 – هه‌ولێر:

زانایان له‌ زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكا، توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستییان بۆ كه‌شوهه‌واى سارد و گه‌رم ئه‌نجامدا، به‌ ئامانجى دیاریكردنى كامیان مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ زیاتره‌.

له‌ توێژينه‌وه‌كه‌دا، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، كه‌شوهه‌واى گه‌رم، مه‌ترسیى بۆسه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ زیاتره‌.

زانایان له‌و باره‌یه‌وه‌ راپۆتێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند، "شه‌خته‌ كاریگه‌ریى ئه‌رێنى ده‌كاته‌ سه‌ر پێستى مرۆڤ، هاوكات له‌ پله‌ى گه‌رمى نزم و ژێر سه‌دیدا، به‌كتیریاى زیانبه‌خش بڵاونابێته‌‌وه‌ و كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌شیش به‌هێزده‌بێت".

له‌ راپۆرتى زانایانى زانكۆى هارڤارد زیاتر هاتووه‌، "له‌ پله‌ى گه‌رمى نزمى خوار 5 پله‌ى سه‌دى، هه‌ستكردنى مرۆڤ بۆ ئازار زۆر كه‌مده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌سووده‌ به‌ تایبه‌تى بۆ ژانه‌سه‌ر".

زانایانى ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، "هه‌واى سارد بۆ نه‌خۆشانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێنیش باشه‌، بۆیه‌ پسپۆڕان ئامۆژگارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ كه‌شوهه‌واى سارد پیاسه‌ بكرێت به‌بێ به‌كارهێنانى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌، كه‌ هه‌واى پیسى تێدا كۆده‌بێته‌وه‌".

له‌لایه‌كى ديكه‌وه‌‌، كۆمه‌ڵێك زانا له‌ جنێڤ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشك كردووه‌، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، سه‌رما و سارد و سڕى، كێشى له‌شیش داده‌به‌زێنێت.

 سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌، سه‌رما جۆرێك له‌ مه‌ترسى ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ، پێش هه‌موو شتێك، له‌وانه‌یه‌ شه‌خته‌ ببێته‌هۆى به‌ستنى په‌له‌كانى مرۆڤ و هه‌ڵوه‌رینى قژ.

بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ زستاندا كاتێك پله‌كانى گه‌رما بۆ خوار 5 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن، مرۆڤ سه‌رى خۆى دابپۆشێت، هاوكات جلى ژێره‌وه‌ى زستانه‌ له‌به‌ر بكات، هه‌روه‌ها كرێمى تایبه‌تى له‌ ده‌موچاوى بدات.

 

سه‌رچاوه‌: سيسكا گازيتا