ژاپۆن..زانایان بینایى بۆ چاوى مهیموونێكى كوێر ده‌گه‌ڕێننه‌وه
زانایانى ژاپۆن داهێنانێكى گه‌وره‌یان له بوارى پزیشكیى چاو ئه‌نجامدا، توانیان بینایى بۆ چاوى مهیموونێكى كوێر بگه‌ڕێننه‌وه.

K24 – تۆكيۆ:
زانایانى ژاپۆن داهێنانێكى گه‌وره‌یان له بوارى پزیشكیى چاو ئه‌نجامدا، توانیان بینایى بۆ چاوى مهیموونێكى كوێر بگه‌ڕێننه‌وه.
زانایانى ژاپۆن له خانه‌ى بنه‌ڕه‌تى stem cell مرۆڤ له تاقیگه تۆڕى چاویان به‌رهه‌مهێناوه، پاشان له ناو چاوى ئه‌و مهیموونهیان چاندووه.
چاندنى تۆڕى چاوى مه‌یموونه‌كه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، ئێستا تۆڕه‌كه له قۆناغى بووژانه‌وه‌دایه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بینینى ته‌واو بۆ مه‌یموونه‌كه بگه‌ڕێـته‌وه.
ئه‌و كاره‌ى زانایانى ژاپۆن كردوویانه، پێشتر مه‌زه‌نده ده‌كرا كارێكى ئه‌سته‌م بێت.
زانایان گوتیان، ئه‌و مه‌یموونه به ده‌ست جۆرێك له نه‌خۆشى هه‌وكردنى تۆڕى چاوى ده‌یناڵاند، كه ئه‌و جۆره هه‌وكردنه، ده‌بێته‌هۆى كزیى بینین یان له ده‌ستدانى ته‌واوه‌تى بینایى چاو.
ئه‌و كاره‌ى زانایانى ژاپۆن هیوا بۆ ملیۆنان مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌هۆى هه‌مان نه‌خۆشیی چاوى ئه‌و مه‌یموونه یان به هۆكارى تر بینایى چاویان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: سفوبى.رو