به‌ڤيديۆ.. دواى ساڵ و نيوێك له ژێر ده‌ستى داعش رزگارى بوو
به كه‌سوكارى شاد ده‌بێته‌وه
K24 هه‌ولێر
گه‌نجێكى ئيزدى دواى رزگاربوونى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش، چه‌ند نهێنيهكى ئه‌و رێكخراوه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى كانونى دووه‌م/يه‌نايه‌رى 2016، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانيان، گه‌نجێكى ئێزدى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن و بهخانهوادهكهى شادبكهنهوه، جگه له‌مه‌ش چه‌ندين نهێنى سه‌باره‌ت به‌و رێكخراوه‌ى بۆ كوردستان 24 خسته‌ڕوو.
چه‌كدارانى داعش له 3-8-2014 توانيان قه‌زاى شنگال داگير بكه‌ن، به‌جۆرێك چه‌ندين كرده‌وه‌ى كوشتن و كوشتاريان له‌و شاره ئه‌نجامدا و زياتر له 5 هه‌زار كچ و ژنى ئێزديان به‌ديل گرت و بێ سهروشوێنيان كردن، هه‌روه‌ها به هه‌زاران گه‌نج و ژن و منداڵ و پير ئاواره و ده‌ر به‌ده‌رى شاره‌كانى ديكه‌ى كوردستان و عێراق بوون.