ماسی ئەگەری لاوازبوونی توانای بیستن كەم دەكاتەوە
توێژینەوەیەكی زانستی زانكۆی بۆستن دەریخستووە، ماسی ئەگەری لاوازبوونی توانای بیستن كەم دەكاتەوە.
K24- ھەولێر:
توێژینەوەیەكی زانستی زانكۆی بۆستن دەریخستووە، ماسی ئەگەری لاوازبوونی توانای بیستن كەم دەكاتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوە زانستیيەكە، ھەفتەی دووجار خواردنی ماسی ئەگەری لەدەست دانی توانای بیستن لاواز دەكات.
ھەروەھا ئاماژە بەوە دەكەن ماسی سەلەمون مەكریاڵ سەرچاوەییەكی باشی ئۆمێگا 3 تێدایە، دەشڵێن جگە لەمە ئەو جۆرە ماسییانە سوودی زۆریان بۆ نەخۆشییەكانی دڵ ومێشك وشێرپەنجە وھەوكردنی جومگەكان ھەیە.
توێژینەوەكە لەسەر65ھەزار كەس ئەنجامدراوە، كە 11ھەزار كەس لەوانە تووشی لاوازی توانای بیستن ببوون دوای ئەوەی لە ھەفتەیەكدا دووجار ئەو جۆرە ماسییەیان خواردووە توانای بیستنیان باشتر بووە.
بۆیە ئەو پسپۆرانە رێنوێنی ئەو كەسانە دەكەن كە توانای بیستنیان لاواز بووە، ھەفتەی دووجار ماسی بخۆن بەتایبەت كەسانی بەساڵاچوو.
جگە لەمە بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەك لە رابردوودا خواردنی ماسی كاریگەری زۆرباشی ھەیە، لەسەر بەھێزبوونی چاوی مرۆڤ.