كۆریای باكوور: مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌كانه
سه‌دام و قه‌زافی به نموونه ده‌هێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكووری رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق و موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدا هات، نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ناووكی بن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاوییانكرده‌وه، كۆریای باكوور دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی ناووكی خۆی به "رووداوی مه‌زن" وه‌سفده‌كات و پێیانوایه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هێز به كۆریا ده‌به‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سنووره‌كانی بكات له دژی هه‌ر وڵاتێك كه بیه‌وێت سنووره‌كانی ببه‌زێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پیۆنگ یانگدا هاتووه: "مێژووی ده‌ریخستووه چه‌كی ناووكی شمشێرێكی تیژه بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه دوژمنكارییه ده‌ره‌كییه‌كان".
هه‌فته‌ی رابردوو، كۆریای باكوور رایگه‌یاند، چواره‌م تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی به سه‌ركه‌توویی ئه‌نجامداوه، دووپاتیشی كرده‌وه، بۆمبی هایدرۆجینییشی تاقیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی گومانی به‌شێكی زۆر له شاره‌زایان، به‌و پێه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی زۆر له چه‌كی ناووكی به‌هێزتره.
كۆریای باكوور راشیگه‌یاندووه، ره‌وشی ئێستای نێوده‌وڵه‌تی به "یاسای دارستان" ده‌چێت و مانه‌وه ته‌نها بۆ به‌هێزه‌كانه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "سه‌دام حوسێن له عێراق و موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له لیبیا، دوای رێگریكردنییان له گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ناووكی، نه‌یانتوانی خۆیان له له‌ناوچوون بپارێزن".
له باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی چه‌كی كیمیاوی ئه‌و دوو دیكتاتۆره‌ش، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات، سه‌دام حوسێن له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كات، دوای جه‌نگی كه‌نداو ده‌ستبه‌رداری پڕۆگرامی ناووكی بوو، هه‌رچی قه‌زافیشه له به‌رامبه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی له وڵاتانی رۆژئاوا، دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه نهێنییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له 2003دا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، رژێمی سه‌دامی رووخاند و دواتریش له ساڵی 2006دا، له سێداره‌یدا، له 2011دا، دوای رووخاندنی سیسته‌می سه‌ربازی لیبیا، به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا قه‌زافییان كوشت.
پیۆنگ یانگ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ریه‌ك له سه‌دام و قه‌زافی، له وازهێنانییان له پرۆگرامی چه‌كی ناووكی، له‌ژێر گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵه‌یه‌كی "كوشنده‌یان" كرد، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره له كۆریای باكوور بكرێت ئه‌وا دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام هیچ سوودێكی نابێت و رایگه‌یاند "هه‌موو كۆریای باكوور شانازی به بۆمبی هایدرۆجینی ده‌كات و ئامرازێكی بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)