شاندی هۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت لەکۆبوونەوەدان
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەیان لەگەڵ بارزانیی کۆتاییهات
K24-ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران و سوپاسالاری ھۆڵەندا لە ھەولێر کۆتاییهات و شاندەکە سەردانی نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستایان کردوو ئێستا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.
شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكھاتوون لە نێچیرڤان بارزانیی، قوباد تاڵەبانیی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كەریم شنگالیی، ئاشیی ھەورامیی، عەلی سندیی و شاندی حكوومەتی ھۆڵەندا پێكھاتوون لە لۆد ڤایك ئاشا، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەندا، بە یاوەریی ژەینن پالاشخارت، وەزیری بەرگریی و تۆم دۆرپ، سوپاسالاری ھۆڵەندا.
شاندەكەی حكوومەتی ھۆڵەندا، دوێنێ بە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئێستا لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.