به‌غدا جۆره به‌رهه‌مێكی 24 وڵات قه‌ده‌غه ده‌كات
حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، "به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری زیندوو و به‌ستووی 24 وڵاتی قه‌ده‌غه‌كردووه، له نێویشیاندا هی وڵاتانی میسر و لیبیا و چین و باشووری ئه‌فریقیا".

K24 – به‌غدا:
حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، "به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری زیندوو و به‌ستووی 24 وڵاتی قه‌ده‌غه‌كردووه، له نێویشیاندا هی وڵاتانی میسر و لیبیا و چین و باشووری ئه‌فریقیا".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، حكوومه‌تی عێراق گوتی: "هێنانی هه‌موو جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ر و باڵنده و هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی, ئه‌و 24 وڵاته‌ی بۆ ناو عێراق قه‌ده‌غه‌كردووه".
ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتین له، "به‌نگلادیش، بۆركینافاسۆ، بۆتان، چین، میسر، گانا، هۆنگ كۆنگ، هیندستان، ئیسرائیل، كه‌ناره‌كانی عاج، كازاخستان، لاوس، لیبیا، میانمار، مه‌كسیك، نيپال، نه‌یجه‌ر، نه‌یجیریا، كۆریای باكوور، فه‌له‌ستین، باشووری ئه‌فریقیا، كۆریای باشوور و ڤیتنام".
مانگی رابردووش به‌غدا كۆتوبه‌ندی خسته سه‌ر هێنانی به‌رهه‌مه‌كانی په‌له‌وه‌ر له فه‌ره‌نسا، ئه‌وكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی عێراق رایگه‌یاندبوو، "قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌يه له‌و وڵاته‌دا".