نيۆیۆرك تايمز: به‌نداوی مووسڵ، هه‌ڕه‌شه له ژیانی 1,5 ملیۆن عێراقی ده‌كات
سستی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ، هه‌ڕه‌شه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی یه‌ك ملیۆن و نیو هاووڵاتی عێراقی
K24 – نیۆیۆرك:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، "سستی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ، هه‌ڕه‌شه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی یه‌ك ملیۆن و نیو هاووڵاتی عێراقی".
له راپۆرتێكیدا، رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "دوای تێپه‌ڕبوونی 16 مانگ به‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ له ده‌ست داعش، ئێستا ئه‌و به‌نداوه مه‌ترسی داڕمانی لێده‌كرێت".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئه‌گه‌ر به‌نداوی مووسڵ داڕما ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه نیو ملیۆن كه‌س له هاووڵاتیانی عێراقی نیشته‌جێی سه‌ر لێواره‌كانی رووباری دیجله و فورات گیان له ده‌ست بده‌ن، یه‌ك ملیۆنی تریش ئاواره بن".
نیۆیۆرك تایمز روونیكردووه‌ته‌وه، "به‌هۆی جیاوازیی به‌رزیی ئاستی ئاو له هاوین و به‌هاردا، ژماره‌ی قوربانیانی به‌نداوی مووسڵ له‌و دوو وه‌رزه‌دا جیاواز ده‌بێـت".
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكیه ئاشكرایكردووه، "رۆژی 6 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی باسی له دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی داعش كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا گوتوویه‌تی به‌نداوی مووسڵ پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه".
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له‌وباره‌وه لێدوانێكی باڵوێزی عێراقی له واشینتۆن بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، "به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی عێراق پلانی فریاگوزاریی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌نداوی مووسڵ داڕمێت".