یەكێتیی ره‌تیكرده‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، له باره‌ی نه‌وت و غازه‌وه هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژوو كردبێت.

K24 – سلێمانی:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، له باره‌ی نه‌وت و غازه‌وه هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژوو كردبێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 نێردراوه، یه‌كێتی وه‌ڵامی راپۆرتی كه‌ناڵی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی داوه‌ته‌وه، له باره‌ی ده‌نگۆی واژووكردنی رێككه‌وتنێك له نێوان پارتی و یه‌كێتییدا.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاندووه، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها قسه له‌سه‌ر نه‌خشه رێگای یه‌كێتیی و پارتی كراوه. هیچ خاڵێكی تر جگه له‌نه‌خشه رێگاكه باس نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی خاڵه‌كانیشدا ئاماژه به‌نه‌وت و غاز كراوه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێ (شه‌فاف)بێت و به‌سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌نارده‌ی نه‌وت په‌سه‌ند بكرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بڕیاره له‌م چه‌ند رۆژه مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر نه‌خشه رێگاكه (پارتی و یه‌كێتیی) كۆببنه‌وه و به ره‌سمی وه‌ڵامی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی بده‌نه‌وه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "هه‌رگیزاو هه‌رگیز"، ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ناڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، "راست نییه".