به‌ڤیدیۆ.. بزانه مامۆستایه‌ك چى فێرى قوتابییه‌كانى ده‌كات؟
تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌نجام ده‌دات
K24- هه‌ولێر
ئاشكرایه، كێشانى جگه‌ره به‌یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئه‌و ماددانه داده‌نرێت كه زیان به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌و باره‌یه‌وه پزیشك و پسپۆرانى ئه‌و بواره لێكۆڵینه‌وه‌ى جیا جیایان له‌سه‌ر كردووه، تا ئه‌و راده‌یه‌ى گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه كێشانى جگه‌ره جگه له زیانه‌كه‌ى هیچ سوودێك به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ى له‌و ڤیدۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مامۆستایه‌ك به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر ساده هه‌وڵده‌دات، بۆ قوتابییه‌كانى روون بكاته‌وه كه جگه‌ره چه‌نده زیانى بۆ ناوه‌وه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌و مامۆستایه، سه‌ره‌تا دبه‌یه‌كى به‌تاڵ پڕ ئاو ده‌كات، دواتر له‌خواره‌وه‌ى دبه‌كه، كونێكى بچووكى لێ ده‌كاته‌وه به پیمێك یاخود پارچه‌یه‌ك لاستیك ده‌یگرێت، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر ئاوه‌كه‌ى لێ به‌تاڵ بكاته‌وه.
پاشان سه‌رنج بده، قه‌پاخى دبه‌كه كون ده‌كات و جگه‌ره‌یه‌ك ده‌خاته ناوییه‌وه و دایده‌گیرسێنێت، ئیتر له خواره‌وه‌ى دبه‌كه‌ش سه‌رى پیمه‌كه ده‌كاته‌وه تا ورده ورده ئاوه‌كه به‌تاڵ ده‌بێت، دواتر سه‌یر ده‌كه‌یت ناو دبه‌كه گشتى بووه‌ته دوو كه‌ڵ.
پاشان سه‌رى دبه‌كه بكه‌ره‌وه، ئینجا به‌پارچه كلێنسێك دایپۆشه، ئینجا هه‌ر به‌پیمه‌كه‌ى خواره‌وه‌ى دبه‌كه فۆى پێدا بكێشه تا دووكه‌ڵه‌كه گشتى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، دواتر سه‌یرى كلێنسه‌كه بكه بزانه چۆن ره‌ش بووه.
به‌م جۆره ئه‌و مامۆستایه به‌ڵگه‌ى ره‌ش بوونى خرۆكه سپییه‌كانى مرۆڤ بۆ قوتابییه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو و ئاگه‌داریان ده‌كاته له‌وه مه‌ترسییه‌كان جگه‌ره كێشان.