فوئاد حوسێن: چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكاین
"هۆكاره‌كانی قه‌یرانی داراییمان روونكرده‌وه"
K24 – واشینۆن:
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، شیكردنەوەی بارودۆخی هه‌رێم بۆ بەرپرسانی ئەمریكا كاریگەری ھەبووە و لەو بڕوایەدايه دوای لێكۆڵینەوە, ئەمریكیەكان وەڵامی ئەرێنی ھەرێمی كوردستان بدەنەوە.
لە دیدارێكی تایبەتدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24، سه‌باره‌ت به ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ ئەمریكا، فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، گوتی: "دیداری زۆرمان لە كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا، ھەموولایەك پشتگیری لە ھەرێمی كوردستان دەكەن".
فوئاد حوسێن، گوتیشی: "له دیداره‌كاندا، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای كوردستان‌مان بۆ ئه‌مریكییه‌كان شیكرده‌وه و روونمانكرده‌وه، كە قەیرانی دارایی لە كوێوە و بەھۆی چیيەوە دروست بووە، چۆن و كەی دەتوانن شتێكمان بۆ بكەن".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكا رايانگه‌یاند تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، تا بزانن ده‌توانن له‌وباره‌یه‌وه چی بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه ئه‌مریكییه‌كان، ئاگاداری بارودۆخەكەن بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ئەوانەوە ھەیە و به بڕوای ئه‌و, دیراسەی داواكارییه‌كان دەكەن و دوای ئەوەش وەڵامێكی ئەرێنیيان دەدەنەوە.