زانست له‌باره‌ی سێڵفییه‌وه چی ده‌ڵێت
زیانه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بزانه

K24 ـ هه‌ولێر:
وێنه‌گرتنی سێڵفی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، له میانه‌ی 6 توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ندین ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشكراكرد.
له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، وێنه‌ی سێڵفی و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونییه‌وه هه‌یه و له‌وانه‌ش دوورپه‌رێزی، خۆهه‌ڵسه‌نگاندن، خودئه‌ڤینی (نه‌رجسی)، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ڵچوونی ده‌روونی لای پیاوان.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، وێنه‌ی سێڵفی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ی باسكران، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه.
له یه‌كێك له‌توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كات، هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌هه‌وڵی خۆكوشتن رزگار كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 80 وێنه‌ی سێڵفی له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه كه زۆربه‌ی هاوڕێكانی وێنه‌كه‌یان لایك نه‌كردبوو.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، 60%ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان تێدا كردووه، له هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان رازی نه‌بوونه، هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی سێڵفی زۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هانی ئه‌و كه‌سه ده‌دات ببێته مرۆڤێكی خودئه‌ڤین كه له رووی ده‌روونییه‌وه ته‌ندروست نییه، جگه له‌وه‌ی وێنه‌ی سێڵفی ئه‌وكه‌سه ته‌مبه‌ڵ ده‌كات، چونكه زۆربه‌ی كات خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌ی و ئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوبه‌شی زانكۆكانی بێرمینگهام هیریۆوات و زانكۆی ئه‌ده‌نبه‌ره بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له‌ناو 508 كه‌س له به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی سێڵفی به به‌رده‌وامی ده‌گرن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، له‌ڕووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داخراون و ته‌نانه‌ت هاوڕێ نزیكه‌كانیشیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی زیانه‌كانی وێنه‌ی سێڵفی، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی وێنه‌ی سێڵفی و هه‌ڵچوونی ده‌روونی، زانكۆی ئۆهایۆی ئه‌مریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، ئه‌و پیاوانه‌ی وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵچوونی ده‌روونییان زیاتره له كاسانی دیكه، به‌شێوه‌یه‌ك وێنه‌گرتنی سێڵفی په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت.