پۆتین دیارییه‌ك پێشكه‌شی میری قه‌ته‌ر ده‌كات
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پۆتین هه‌ڵۆیه‌ك پێشكه‌شی میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د كرد.
K24 ـ هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمی میری قه‌ته‌ر بۆ رووسیا، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پۆتین هه‌ڵۆیه‌ك پێشكه‌شی میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د كرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، میری قه‌ته‌ر به سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ رووسیا چووبووه مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌كو له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڵۆیه‌ك پێشكه‌ش به میری قه‌ته‌ر ده‌كات.
به‌خێوكردنی هه‌ڵۆ و به‌كارهێنانی له راوی باڵنده‌ی وه‌ك (حه‌باری) و كه‌روێشك، یه‌كێكه له ئاره‌زووه‌كانی زۆربه‌ی میر و پاشاكانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له كه‌نداو.